Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 00:38

ته‌قینه‌وه‌که‌ى که‌رکوک کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە
کوردستان TV
100%

ئەفسەرێک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە شاری کەرکووک، یەک پۆلیس کوژراوە.

ئەو ئەفسەرە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونیکردوە کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بۆمبێکی چێنراو لە گەڕەکی عەسکەری شاری کەرکووک تەقیوەتەوە کە کاروانێکی هێزەکانی پۆلیسی کردە ئامانج.

ئاشکراشیکرد کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، یەک پۆلیس کوژراوە و یەکێکی دیکەیش برینداربوو.

بە گوتەی ئەفسەرەکە، لێکۆڵینەوە بە ئامانجی ئاشکراکردنی ئەو لایەنەی کە تەقینەوەکەی ئەنجامداوە، دەستی پێکراوە.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.