حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ لیژنەیەکی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی پردێ پێکدەهێنن، فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ شەش كهسی دهیكهش دەركراوە.
دەستدرێژیکردنە سەر ژنێكی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووک کاردانەوەی لێکەوتەوە، ههر له دوای رووداوهكه، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا داوای لێکۆڵینەوە و سزادانی تاوانبارانی کرد.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی لە دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی دەستدرێژیكردنە سەر ژنێكی كوردی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پردێ، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ لیژنەیەكی هاوبەشیان بۆ لێكۆڵینەوە لەو تاوانە قێزەونە پێكهێناوە.
وەزیری ناوخۆ دەشڵێت: ئەنجامدەرانی تاوانەكە دەبێ بدرێنە دادگا و پێشیلكاری مافەكانی مرۆڤی لەم شێوە نابێ بێ سزادان تێپەڕێت.
لەئێستادا دوو كەس كه دەستدرێژیان كردووەتە سەر ئەو ئافرهته خاوەن پێداویستییە تایبەتە دەستگیركراون و، فەرمانی دەستگیركردن بۆ شەش كەسەكەی تریش دەركراوە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە كە دوو كەس بە نۆرە دەستدرێژیی سێكسی دەكەنە سەر ژنێك لە پردێ. ناو و وێنەی شەش كەسی دیكەش بڵاوكراوەتەوە كە گوایە سەر بە حەشدی توركمانین و دەستدرێژییان كردووەتەسەر ئەو ژنە خاوەن پێداویستییە تایبەتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.