ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووك -گەرمیان، دهسترێژیكردنه سهر ژنهكه پردی ئیدانه دهكات، كه لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە كە دوو كەس بە نۆرە دەستدرێژیی سێكسی دەكەنە سەر ژنێك لە پردێ.
پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووك -گەرمیان
دەربارەی تاوانی پردێ
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بیستن و دیتنی دیمەنەکانی تاوانی دەستدرێژیی چەند کەسێکی سەر بە ھێزەکانی حەشد و پۆلیسی ئیتحادی لە سنووری دەسەڵاتی لێژنەی ئەمنی و پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك بۆ سەر ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت و زۆر ھەژاری کورد لە پردێ، ویژدانی ھەموو مرۆڤێکی بەویژدان دەھەژێنێت.
ھەر بۆیە زۆر دەستخۆشی و پشتیوانی لە پەیامی دروست و بەرزی ڕێزدار سەرۆك بارزانی دەکەین کە زۆر بەدروستی و مەردی و بەویژدانەوە لەسەر تاکێکی کوردی کەمئەندامی شاروچکەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووك (ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان) ھەڵسایە سەرپێ و بە دەنگی بەرز داوای لە ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق کرد بە ھاوبەشی لێکۆڵینەوە لەو تاوانە قێزەونە بکەن و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە توندترین سزا بدرێن.
بەڕێزیان بەو پەیامە بەرز و پڕمانایەی بە گشت کوردێکی کەرکووكی و گشت دانیشتووانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند ئێمە پشتیوانتانین و ناھێلین زوڵمتان لێ بکرێ و بە دۆست و دوژمنیشی ڕاگەیاند ئێمە ھەموو کات پشتیوانی دانیشتووانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانین و دەبێ دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە.
ئێمەش لێرەوە داوا لە ھەردوو حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین، بەزووترین کات بارودۆخی پارێزگای کەرکووك ئاسایی بکەنەوە و پارێزگارێکی بەتوانا و دەستپاك کە ھیچ کەیسێکی گەندەڵی نەزاھەی لەسەر نەبێت و لە دادگە بە واسیتە و ڕێگای ناشەرعی بەکەفالت خۆی لە سزای دادوەری ڕزگار نەکردبێت؟ وەکو پارێزگاری سەپێنراوی ئێستای کەرکووك!!!
کەسێك بێت بەدەر بێت لە گەندەڵی و فڕوفێڵ و کینەلەدڵی و، کەسێك بێت لە ڕێگای برا و کەسە نیزیكەكانی دەستی تێکەڵی تیرۆریستانی داعش نەکردبێت و نەبێت، کەسێك بێت لە ھەوڵی بەدەستەوەدانی شاری کەرکووكی دڵی کوردستانی داعش بەزێن نەبێت.
کەسێك بێت لە لایەنی پێکھاتەکانی کەرکووك ناسراو و نەزیە و جێگای ڕێز بێت.
دووبارە دەستخۆشی لە ڕێزدار سەرۆك بارزانی دەكەین. ساخ و سەربەرز و سەرکەوتوو بن.
د. کەمال کەرکووکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی
کەرکووك - گەرمیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.