ته‌ندروستی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێ؛ ڤایرۆسی کۆرۆنا لەژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام هێشتا پێویسته خه‌ڵك پابه‌ندی ته‌واوی رێنمایی و رێکارەکان بن. دووپاتیشده‌كاته‌وه؛ توشبوان له نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه باری ته‌ندروستیان جێگیر‌و به‌ره‌وپێشچووه. كونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه كردووه‌و داوای لێكراوه، كه‌ره‌سته‌و پێداویستیه‌كانی پشكنین و خۆپارێزی بۆ پێشمه‌رگه دابین بكه‌ن.
د. رێبین زیخانی، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی وەزارەتی پێشمەرگە له لێدوانیكی تایبه‌ت به (سه‌نته‌ری میدیا) رایەگەیاند: لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا لەژێر کۆنترۆڵ دایە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوە مانای ئەوەنیە خەڵک پشت لە رێنمایی و رێکارەکانی خۆپارێزی حکومەت و دەزگا پەیوەندارەکان بکەن.
سەبارەت بە توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی پێشمەرگەش وتی: هەموو توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە باری تەندروستیان جێگیرەو پێویستیان بە چاودێری ورد‌و ئامێری هەناسەدانی دەستکرد نیە، بەڵکو بەرەوپێشچوونی تەندروستی باشیان جێگای دڵخۆشیە ئێمەیە.
سەبارەت بە پەیوەندی تەلەفۆنیەکەی ستیڤن ڤەیگن کونسوڵی گشتی ولایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەرێم، د. رێبین ناوەڕۆکی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەی بۆ (سەنتەری میدیا) ئاشکرا کرد‌و وتی: ستیڤن ڤەیگن لە باروودۆخی خەڵکی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی پرسی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆناو هاوکاری و پاڵپشتی ولایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکای بۆ خەڵک و هەرێمی کوردستانی نیشاندا‌و لەمبارەیەوە راگەیاند: حکومەتی ئەمریکا بڕی زیاتر ۱٥ملیۆن دۆلاری بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ عێراق تەرخان کردووە.
سەبارەت بە هێزی پێشمەرگەش، جێگری به‌ڕێه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتی؛ کونسوڵی گشتی ئەمریکا بە گەرمیەوە لە بارودۆخی هێزەکانی پێشمەرگەی پرسی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هیوای خواست هێزەکانی پێشمەرگە دووربن لەو ڤایرۆسە و سه‌لامه‌ت بن. وتیشی : هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیە بەناوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پێشمەرگە داوام لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا کرد، کە ئامێری تێستی جیناتی خێرا بۆ دەست نیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنامان بۆ داوا بکەن لە حکومەتی ئەمریکا لەگەڵ پێداویستی و کەلوپەلی خۆپارێزی تەندروستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.