لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتان و لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ له پهرلهمانى كوردستان، لەبارەی ئەو دەستدرێژییەی کە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کراوەتە سەر ئافرەتێکی کوردی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە پردێ، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.
له بهیاننامهكهدا هاتووه، بەداخەوە کەسانێکی نەفس نزم کە سەر بەگروپە میلیشیاکانن، لە بازگەی پردێ دەستدرێژییان کردووەتە سەر ئافرەتێکی کوردی خاوەن پێداویستیی تایبەت کە لەخێزانێکی هەژارن، سەرەڕای ئەوەی ئەمە کارێکی قێزەونە و دوورە لەبەهای ئەخڵاقی و مرۆڤایەتی، هەروەها پێشێلکردنی مافی تاکێکی کوردە و سوکایەتیکردنە بەئافرەت لەژێر ئەو دەسەڵاتە سەربازییە داسەپێندراوەی کە لەئێستادا لە کەرکووك هەیە و تاوانێکی لەمجۆرە ویژدانی مرۆڤایەتی دەهەژێنێت.
له درێژهی بهیاننامهكهدا هاتووه ئێمە وەکو لیژنەکانی پەیوەندیدار بەو بابەتە لە پەرلەمانی کوردستان بە هەموو شێوەیەك ئیدانەی ئەو کارە قێزەونە دەکەین و داوا لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ وردبوونەوە لەڕووداوەکە دروست بکات و داوا لەو هێزانەش دەکەین تۆمەتباران تەسلیم بەدادگای سەربازی بکەن و تۆمەتبار بەگوێرەی یاسای سزادانی سەربازی بەسزای یاسایی خۆیان بگەن، بۆئەوەی ئەم حاڵەتەو چەندین حاڵەتی تر کەمافی هاووڵاتییانمان لەم ناوچانە پارێزراوبن و دووبارە نەبێتەوە، داوا دەکەین هەرچی زووە هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە، چونکە تەنها ئەوان دەتوانن پارێزگاری لە گیانی هاووڵاتییانمان بکەن و کەرامەتیان بپارێزن.
لهلایهكی دیكه و لیژنەی ئافرهتان و خێزان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داوا دەکەن بە توندترین شێوە سزای ئەو کەسانە كه ئهم تاوانه قیزهوهنهیان ئهنجام داوه. لیژنەی ئافرهتان و خێزان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدانەی روداوی دەستدرێژیکردنە سەر ئافرهتێكی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک دەکەن و داواکارن بکەرانی ئەو روداوە توندترین یاساکانی سزادانیان بەسەردا بسەپێندرێت و پارێزگاری لە شکۆی ئافرهتان بکرێت بەرامبەر بەو روداوە مەترسیدارانە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە كە دوو كەس بە نۆرە دەستدرێژیی سێكسی دەكەنە سەر ژنێك لە پردێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.