وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 39 كه‌سی دیكه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كۆی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته هه‌زارو 318 تووشبوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زارو 731 پشكنین ئه‌نجامدراوه، له‌ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌وتووه كه 39 كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
لەبەیانامەیەکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە زۆرترینیان لە بەغدا و بەسرە و زیقاڕ و واست کەرکووک تۆمارکراون.
هەروەها ئاشکراشیکردوە حاڵەتاکانی چاکبوونەوە زۆرترینیان لە نەجەف بووە کە 16 کەسن و هەولێر 11 کەس و بەسرە 5 کەس و موسەننا 11 کەس و موسڵ 4 کەس و بابل یەک کەس و بەغداش سێ کەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.