قائیمقامی سلێمانی رایگهیاند: قۆناغ بە قۆناغ رێگە بەکردنەوەی بەشێک لە شوێنە پێویستەکان دەدەن.
بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ کردنەوەی بەشێکی تر لە دوکان و شوێنە پێویستەکانی شاری سلێمانی ئەمشەو لە دیوانی پارێزگای سلێمانی" د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی" کوبوونەوەو ھەڵسەنگاندن بۆ قۆناغەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کرا و بڕیار درا ھەنگاو بەھەنگاو رێگە بەکردنەوەی بەشێک لەو شوێنانە بدرێت کە پەیوەندیدارن بە ژیانی خەڵکەوە.
ئاوات محەمەد قائیمقامی رایگەیاند: بەلەبەرچاوگرتنی ئەو قۆناغەی تێیداین و بە ئامانجی ئاسایی بونەوەی ژیانی ھاوڵاتیان بەپێی چەند مەرج و رێنماییەک سبەینێ بڕیار لە بارەی کردنەوەی بەشێکی تر لە دوکان و ئەو شوێنانە دەدەن کە پەیوەندیان بە ژیانی رۆژانەی خەڵکەوە ھەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.