كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) چاكبوونه‌ته‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ٤٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ماڵپه‌ڕی "Worldometer"دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه زانیاریی نوێكراوه‌ن له‌باره‌ی حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان له وڵاتانی جیهان، كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) چاكبوونه‌ته‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ٤٠٠ هه‌زار و ٨٧٦ كه‌سن.
زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له چین تۆماركراوه كه ٧٧ هه‌زار و ٥٢٥ كه‌س دوای توشبوونیان چاكبوونه‌ته‌وه.
له‌دوای چین ریزبه‌ندیی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین ژماره‌ی چاكبوونه‌وه‌ی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان تێدایه به‌م شێوه‌یه‌یه؛ ئیسپانیا (٥٩ هه‌زار و ١٠٩)، ئه‌ڵمانیا (٥٧ هه‌زار و ٤٠٠)، ئێران (٤١ هه‌زار و ٩٤٧)، ئیتاڵیا (٣٢ هه‌زار و ٥٣٤)، ئه‌مریكا (٢٨ هه‌زار و ٧٥٥) و فه‌ڕه‌نسا (٢٦ هه‌زار و ٣٩١).
له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و ٧٦٧ هه‌زار و ٦٠٩ حاڵه‌ت، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠٨ هه‌زار و ١٧٨ كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.