سیناتۆرێكی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ده‌ڵێت: ئه‌و كاره‌ی سعوودیه به نقوومكردنی بازاره‌كانی نه‌وت له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لێخۆشبوو‌ن و له‌یادكردنی نییه.
كیڤن كریمه‌ر، سیناتۆری كۆمارییه‌كان بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: ریاز جه‌نگێكی له‌دژی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌مریكا ده‌ستپێكرد،له‌كاتێكدا كه هێزه‌كانمان ئه‌وان ده‌پارێزن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌نگاوه‌كانی دواتری سعوودیه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بتوانێ هاوبه‌شی ستراتیژیمان رزگار بكات.
پێشتر كریمه‌ر وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ جه‌نگی نرخی نه‌وت، داوای له دۆناڵد تره‌مپ كردبوو كه گه‌مارۆ بخاته سه‌ر هاورده‌كردنی نه‌وتی خاوی رووسیاو سعوودیه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.