هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك رێكار ده‌گرینه‌به‌ر كه به‌پێی داخوازی دۆخه‌كه، قۆناغ به‌قۆناغ بارودۆخه‌كه ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ندێك بواری خزمه‌تگوزاری كه له‌گه‌ڕه‌كه‌كان هه‌یه، خه‌ڵك رۆژانه پێویستی پێیان ده‌بێت، له‌ژێر رێوشوێنی وردی ته‌ندروستی و رێنماییه كارگێڕیه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و كاتژمێرانه‌ی بۆیان دیاریده‌كرێت ده‌كرێنه‌وه.
طوتیشی:" ده‌بێت سه‌رجه‌م شوێنه‌كان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بن و هیچیان نابێت بنه‌مایه‌ی شكاندنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی، چونكه ئه‌و رێكاره نوێیانه به‌مانای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نایه‌ت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،" په‌یامی ئێمه بۆ هاوڵاتیان ئه‌وه‌یه چۆن له‌ماوه‌ی رابردودا پابه‌ندبون، له‌مه‌ودواش پێویستمان به‌پابه‌ندی زیاتریان هه‌یه، چونكه مه‌ترسیه‌كان ته‌واو نه‌بون".
Traffic Fm
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.