وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه..
له‌ھه‌ندێ په‌یج و ئه‌كاونتی جیای تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ناوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی باس له‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌كه‌ن ھه‌روه‌ھا لێدوانی جیا‌و ناراست به‌ناوی وه‌زاره‌تمان بڵاوده‌كرێته‌وه،
لێره‌وه رایده‌گه‌ێنین كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م ھه‌واڵ و وتانه دوورن له راستیه‌وه، حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌ھه‌ر كه‌س و لایه‌نێك به په‌رۆشتره بۆكردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌ڵام له‌ئێستادا پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گیانی ھاوڵاتیانی ئازیز كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌م بابه‌تانه‌ش په‌یوه‌ست نین به به‌بریاری وه‌زاره‌تێك، به‌ڵكو لێژنه‌ی باڵای رووبه‌رو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ره‌چاوكردنی باش بوونی ژینگه‌ی ته‌ندروستی بریار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ده‌ده‌ن، لێره‌وه رایده‌گه‌ێنین ھه‌ر كه‌س و لایه‌نێ لێدوان به‌ناوی وه‌زاره‌تمانه‌وه بڵاو بكاته‌وه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی
١٢⁄٤⁄٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.