وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى ئه‌و كێشه و گرفتانه بڵاو كرده‌وه، كه ڕووبه‌ڕووى پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/4/2020، وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا هاتووه: "لە چوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەواممان بۆ ئەو كێشە و گرفتانەی ڕووبەڕووی پرۆژە كشتوكاڵییەكانمان دەبنەوە، بە تایبەت خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان، بە سوپاسەوە دوای راوێژ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بڕیار درا بە ڕەچاوكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و تەندروستی، رێگا بكرێتەوە بۆ ناردنی مریشك بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق دوای ئەوەی لەپێداویستیی بازاڕی ناوخۆییمان زیاد دەبێت، ئەمەش بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی خاوەن كێڵگەكان و پاڵپشتیكردنیان وەك بنەمایەكی گرنگی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا".
باس له‌وه‌ش كراوه: "بۆ ئەو مەبەستە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان كار ئاسانی دەكەن بۆ خاوەن پڕۆژەكان".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "بەناوی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی تایبەتی وەزیری ناوخۆ و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەكەین بۆ هەماهەنگیكردنیان لەگەڵماندا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.