ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته به‌هۆى په‌تاكه‌وه زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تاكۆ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته 534 هه‌زار و 361 كه‌س.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 20 هه‌زار و 651 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 32 هه‌زار و 110 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.