وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی كوڵه‌جۆی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش رایگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبونی جموجۆڵه‌كانی داعش، بۆ هه‌بوونی بۆشایی ئه‌منی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له‌دۆخی ناوچه‌كه‌و ئاماده‌باشیه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، شۆڕش مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ری پله باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، لیوای پێنج-ی شاره‌زور و لیوای ١٦ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له ناحیه‌ی كۆله‌جۆ له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، شۆڕش ئیسماعیل رایگه‌یاندوه، له‌ماوه‌ی رابردوو، تیرۆریستانی داعش كه‌وتونه‌ته جوڵه، ماوه ماوه هێرش ده‌كه‌ن و بونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش، فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ی راسپاردوه، له‌رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان و راوه‌دونانیان به‌پلان و به‌رنامه‌ی باشتر به‌رده‌وام بن.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ئاماده‌یی پڕكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پێداویستیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كانیانی ده‌ربڕی و داواشیكرد، له‌رێگه‌ی په‌یڕه‌وكردنی دیسپلینی سه‌ربازی، چاوكراوه‌تر و ئازایانه‌تر رووبه‌ڕووی ئه‌و تاریكپه‌رستانه ببنه‌وه‌و ناوچه‌كه‌یان لێ پاكبكه‌نه‌وه.
شۆڕش ئیسماعیل هۆكاری جموجۆڵی تیرۆرستانی داعشی ئاشكراكرده‌و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕوو، ده‌رئه‌نجامی هه‌بونی بۆشایی ئه‌منی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق وایكردوه جموجۆڵه‌كانی داعش زیادبكه‌ن، تاوه‌كو ئێستا له‌و باره‌یه‌وه هه‌مه‌هانگی له‌نێوانمان نیه‌و چه‌ندینجاریش هۆشداری ئه‌وه‌مان به‌هه‌موو لایه‌ك داوه.
ئه‌و سه‌ردانه له‌دوای ئه‌وه‌دێت كه 7ی ئه‌م مانگه، چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی لیوای 5ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی كوڵه‌جۆی قه‌زای كفری و به‌هۆیه‌وه دوو پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.