وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی دەربڕیووە کە بازرگانی سوتەمەنی تانکەر بە تانکەر ئەنجام بدرێت و رایگهیاند كه ئەم بڕیارانە کاتییە و تا کۆتایی هاتنی پەتای کۆرۆنا کاری پێ دەکرێت.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی، پرۆسەی تانکەر بە تانکەر پرۆسەیەکی ئازادە و بۆ هیچ کەس و کۆمپانیایەک قۆرخ ناکرێت، ڕاشیگەیاندوە هەر کۆمپانیایەک ترومپای تایبەت بە خۆی هەیە دەتوانێت بەکاریبهێنێت و هیچ ڕێگریەکی لێ ناکرێت.
بڕیارێكی دیكهی وەزارەتی دارایی ههرێم تایبهته به نرخی پرۆسەی تانکەر بە تانکەر کە نابێت لە 30 هەزار زیاتر بێت و بۆ ئەو کۆمپانیا و کەسانەی ترومپای تایبەت بە خۆیان نییە.
دهقی بڕیارهكانی وهزارهتی دارایی ههرێمی كوردستان:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.