به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى كوردستان زانیارى لەبارەی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كاتژمێر 2:19 به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.05 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر و به قوڵایی 10 کیلۆمەتر هەرێمی کوردستانی هەژاندوە.
راشیدهگهێنێت ، بومەلەرزەکە له دورى29 کیلۆمەتر له قه‌زای کۆیە و لە دوری 41 کیلۆمەتر لە قەزای چەمچەماڵ رویداوه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ر ئه‌مرۆ كاتژمێر 7:26 بەیانی به كاتی هه‌ولێر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوری 2.8 پله به پێوه‌ری ڕیخته‌ر وە به قولایی 10 كم له دوورى 20 كم له قه‌زای خانەقین روویدا
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.