وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، ئاسانكاری بۆ كەرتی تایبەت دەكەین بۆ ئەوەی كەرتی گشتی و تایبەت بە هاوتەریب لە كشتوكاڵ كار بكەن.
ئەم وتانەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە میانی سەردانێكی مەیدانی بوو ، بۆ هەریەك لە كۆمپانیایی ئالیكی باراش و كێڵگەیەكی پەلەوەر لە دەشتی قوشتەپە ئەنجامیدا.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، ئامانجی سەردانەكە بۆ گوێگرتنە لەسەرنج و كێشەكانیان لە پێناو چارەسەركردنیان.
وتیشی، بایەخی تایبەت دەدەین بەكەرتی تایبەت بۆ ئەوەی هاوتەریب لەگەڵ كەرتی گشتی وەبەرهێنان لەكشتوكاڵ و ئاودێری بكەن، چونكە بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری بەبێ دەستگرتنی كەرتی تایبەت ناچێتە قۆناغێكی دڵخۆشكەر.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رونیشكردەوە، سیاسەتی وەزارەتمان ئاسانكاریە بۆ كەرتی تایبەت لەچوار چێوەی یاسا بەركارەكان، بۆیە ئەو كێشانەی كارگەكانی ئالیك هەیانە لەگەڵ كێڵگەكانی پەلەوەر هەنگاو بەرەو چارەسەركردنیان دەنێین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.