Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 17:24

کوتانی منداڵان و دایکانی دووگیان دەست پێدەکاتەوە

لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ژیان و تەندروستی منداڵان
کوردستان TV
100%

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا بە دەستپێكردنەوەی خزمەتگوزاری كوتانی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ و دایكانی دووگیان لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ژیان و تەندروستی منداڵان لەنەخۆشیە درمەكان و لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی ئێستای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لەرۆژی سێ شەممەوە رێكەوتی 14/4/2020 كوتانی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ و دایكانی دووگیان لەسەرجەم مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەست پێ دەكاتەوە بەڕەچاوكردنی سەرجەم رێنمایی و مەرجە تەندروستیەكان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.