Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 15:33

کەرەنتینەکردنی خەلیفان کۆتایی ھات

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى خه‌لیفان راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى خه‌لیفان بڵاوی كرده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ی 14 رۆژدا ناحیه‌كه‌مان كه‌ره‌نتین كرا بۆ سه‌لامه‌تى گیانى هاوڵاتیانمان ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 13 ى 4 ى 2020 ،  دوای ئەوەی کە دڵنیا بووین توانراوە زنجیرەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید 19 بپچڕێنین و دۆخەکە لە کۆنترۆڵ بکەین، بازنەی کەرەنتین و ھاوێری خەلیفان هەڵدەگیرێت.


راشیده‌گه‌ێنێت ،  لە ھەمان کات ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر پەتاکە ڕادەگەێنرێت ،  چوونکە هێشتا مەترسی ئەوە هەیە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆس بێتەوە. 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هیوادارین کۆڕۆنا کەلتووری پاراستنی مەودای کۆمەڵایەتی، پاکپارێزی، گوێڕایەڵی، هاوکاریی و بەشداریی گشتی پتر بچەسپێنێت.


‎له‌كۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى خه‌لیفان رایده‌گه‌ێنێت ، وێڕای سوپاس بۆ پابەندی و هەستی بەرپرسیارێتی ھاوڵاتیان و ھەماھەنگیان لەگەڵ تیمە ماندوونەناسەکانی ئیدارەی خەلیفان، پێویستە سوپاسی ئەم لایەن و دەزگا و کەسایەتییانە بکەین کە ھاوکاری و کۆمەکی پێویستیان بۆ سنووری ناحیەی خەلیفان دابین کرد

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.