رۆژنامه‌نووس و چاڵاكوانێكی مه‌ده‌نی پڕۆسه‌ی هاوسه‌ر گیری به په‌یڕه‌و كردنی رێنماییه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌نجامدا .
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری ۱۲ـ٤ـ۲٠۲٠ موڕشید محه‌مه‌د برادۆستی كه رۆژنامه‌نووس و چاڵاكوانێكی مه‌ده‌نی به په‌یڕه‌و كردنی رێنماییه‌كانی حكومه‌ت، بۆ خۆپارێزی و ته‌ندروستی له گوندی مجێسه‌ری ده‌ڤه‌ری سیده‌كان پڕۆسه‌ی هاوسه‌ر گیری ئه‌نجامدا
وهه‌ربه‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه شیرینی به‌سه‌ر هێزه ئه‌منی وبازگه‌كان دابه‌شكرد
له‌وباره‌یه‌وه ناوبراو به
كوردستان تیڤی رایگه‌یاند" پێویسته هه‌موو تاكێك به به‌رپرساریه‌تییه‌وه له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا مامه‌ڵه بكات، بۆیه وه‌ك گه‌نجێك دووای چه‌ند مانگێك له ماڕه‌بڕینی كچێك،به‌هۆی درێژه كێشانی ئه‌و دوخه نه‌خوازراوه، پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریم پێك هێنا .
زیاتر گووتی" نیازی ئه‌وه‌م هه‌بوو، ئاهه‌نگێكی گه‌وره بۆ پڕۆسه‌ی ژن گواستنه‌وه‌م ئه‌نجام بده‌م, چونكه یه‌ك رۆژه له ژیانماندا، به‌ڵام جێبه‌جێ كردنی بڕیار و رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندرووستیم لا گرنگتر بوو، ته‌واو پابه‌ندی رێنمایه‌كان بووم, له ئاهه‌نگی بوك گواستنه‌وه‌ش خۆم و هاوسه‌رم به ده‌مامك و ده‌ستكێش و دوور له جه‌نجاڵی و ئاهه‌نگ, پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریمان ئه‌نجامدا .
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، به پێویستم زانی وه‌ك رێز گرتنێك له هێزه‌ئه‌منییه‌كان، له رۆژی بوك گواستنه‌وه‌مدا, شیرینی به‌سه‌ر بازگه‌كان دابه‌ش بكه‌م كه بۆ سه‌رخستنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و دوورن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌رده‌وام له ئه‌ركدان.
گووتیشی" داوا له خه‌لكی كوردستان و ته‌واوی هاووڵاتییان ده‌كه‌م دوور بكه‌ونه‌وه له قه‌له‌باڵغی و كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه، تا دوور بن له كۆرنا .
ئا / مه‌هدی داود -سیده‌كان


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.