Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 14:06

لە سلێمانی پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە

تاوەکو ئێستا کۆی چاکبوسەکان لە سلێمانی گەیشتووەتە 100 کەس
کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی چاکبوونەوەی پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستی سلێمانی، ئاماژە بەوەکراوە کە دوای چارەسەر و چاودێری پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە و گەرانەوە ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان.

هەروەها تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستووەتە روو، کە تاوەکو ئێستا کۆی چاکبوسەکان لە سلێمانی گەیشتووەتە 100 کەس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.