سه‌رۆك بارزانی، له سی و دووه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان
له سی و دووه‌مین ساڵه‌ی ده‌ستپێكردنی شاڵاوی ئه‌نفال له دژی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ئه‌نفال و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان ده‌نێرین و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفال ده‌كه‌ین.
ئه‌گه‌رچی له ساڵانی ڕابردوودا هه‌وڵی زۆر دراوه بۆ به‌جینۆسایدناساندنی شاڵاوی به‌دناوی ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانییانی ئه‌نفال و دۆزینه‌وه و هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی ئه‌نفالكراوان، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌نجامێكی وای نه‌بووه. بۆیه دیسانیش جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته هه‌وڵه‌كانی به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به‌رده‌وام بن و بگه‌نه ئه‌نجام و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی عێراقیش به‌رپرسیاره له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان و پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به باشترین شێوه خزمه‌تی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی ئه‌نفال بكات و، ڕوفاتی پیرۆزی هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌نفالیش بگه‌ڕێندرێته‌وه خاكی نیشتیمان.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی قوربانییانی ئه‌نفال و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان
مسعود بارزانی
١٤ـی٤ـی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.