Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 20:07

سه‌رۆکی شاره‌وانی ھه‌ولێر : دوو رۆژه‌ کارکردن له‌ شه‌قامی 150 مه‌تری ده‌ستیپێکردۆته‌وه‌

 تائێستا 60%ی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانی ھه‌ولێر به‌ كوردستان24ی راگه‌یاندووه‌، وه‌ك پابه‌ندبوون به‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی و قه‌ده‌غه‌ی ھاتووچۆ، كۆمپانیای جێبه‌جێكار كاره‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری راگرتبوو، دوو رۆژه‌ ده‌ستیان به‌كاركردووه‌ته‌وه‌ و به‌مه‌رجێك كه‌ كارمه‌ند و كرێكاره‌كان پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌مامك و ده‌ستكێشیان پێدراوه‌".

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی شاره‌وانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌  تائێستا 60%ی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌و له‌ پلانیاندایه‌ بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ به‌شێكی پڕۆژه‌كه‌ ته‌واو بكرێت، كه‌ زیاتر له‌ 7 كیلۆمه‌تره‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: وه‌ك سه‌رۆك شاره‌وانی ھه‌ولێر، له‌م رۆژانه‌دا ده‌ستمان به‌ چاككردنه‌وه‌ و قیڕكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك كردووه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.