پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوە كرد كە ئەمڕۆ هەندێك پێشنیاری نوێی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆک گوتی: سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانێکین بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان لە شاری دهۆک به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌باڵغی دروست بێت.
فه‌رھاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆک رایگه‌یاند: له دوا 16ی مانگ رێكارەكانی نوێی قەدەغەی ھاتووچۆ په‌یره‌و ده‌كرێت گوتی: چەند پێشنیارێك ئامادە دەكەین ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی دەكەین، بۆ ئاساییكردنەوەی ھاتووچۆ.
پارێزگاری دهۆک گوتیشی: مانایە ئه‌وه نییە كە مەترسییەكانی كۆرۆنا نەماوە، بێگومان دەبێ ھاووڵاتییان بەردەوام بن لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان.
وەزیری بارزگانی هەرێمی كوردستان، كەمال موسلیم لە كۆنگرەیەكی روژنامەوانییدا لەگەڵ پارێزگاری دهۆك، فەرهاد ئەتروشی راگەیاند من سوپاسی پارێزگاری دهۆك ده‌كه‌م له هه‌موو رووێكه‌وه هاوكاری بازرگانان بووه كه نه‌هێشتووه ئاسته‌نگ له ڕووی خۆراك دروست بێت له رێگای گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم گوتی: لێره‌وه، دڵنیایی ده‌ده‌مه هاوڵاتییانی دهۆک و کوردستان كه مه‌ترسی له‌سه‌ر خاڵه گومرگیه‌كان نییه ده‌رگاكان كراوه‌یه، هیچ مه‌ترسی كه‌می خۆراك نییه خۆراك به‌ردوام هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
وەزیری بازرگانی دووپاتیكردەوە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دابینکردنی پێداویستی هاووڵاتییان لە خۆراک زۆرتر پشت توركیا دەبەستن كە لە رێگای دەروازەى سنوورى ئیبراهیم خەلیل-ەوە دەگەن بە بازاڕەكانی هەرێم و بەپێی زانیارى بازرگانان ئێستا زۆرترین ئەو کاڵایانەی کە لە توركیاوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەکرێن پێکهاتووە لە خۆراك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.