د.دلۆڤان محمد فاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگهیاند، چوار توشبووی دیكهی به ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونهوه و بڕیاره ڕهوانه ماڵهوه بكرێنهوه.
• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٤) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۷۸) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.