Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 16:46

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ دەکات

سیپانی کوڕی بە کارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لە دەستدا
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی، پرسە و سەرەخۆشی لە شڤان سندی بەڕێوەبەری ئاسایش زاخۆ کرد.  

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/4/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە ، پرسە و سەرەخۆشی لە شڤان سندی بەڕێوەبەری ئاسایش زاخۆ کرد کە (سیپان)ی کوڕی بە کارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لە دەستدا.

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەکەیان دەربڕی و هیوای خواست ، خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.