سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند: قسەم لەگەڵ ژووی ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کرد، داواشم لێکردن بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی .
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ ژووی ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کرد و سوپاسم کردن بۆ ماندووبوون و دڵسۆزییان. داواشم لێکردن بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی .
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: رێوشوێنەکانی هاتوچۆکردن، سنووردار دەبێت تا ئەوکاتەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.