بەڕێوبەری پۆلیسی کۆمپانیای نەوتی باکوور له كاتی گهڕانهوهی بۆ نێو شاری كهركووك دهكهوێته بۆسهیهكی چهكدارانی داعش له رووبهروونهوهیهكدا دوو پاسهوانی ناوبراو بریندار دهبێت.
سەرچاوەیەك له پۆلیسی كهركووك به كوردستانی تیڤی راگهیاندووه، کاروانی ئۆتۆمبێڵەکانی عەمید محەمەد تاهیر بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمپانیای نەوتی باکوور لەکاتی گەڕانەوەی بۆ کەرکووک لەناوچەی سەفرەی ناحیەی ریاز كەوتوەتە بۆسەی چەکدارانی داعشەوە و دوای رووبەرووبوونەوە بۆ ماوەی 20 خولەک لەنێوانیاندا دوو پاسەوانی تایبەتی عەمید محەمەد برینداربوون.
بریندارهكان بەناوەکانی سامان ساڵح عەلی لەدایکـ بووی ساڵی ۱۹۸۲، ههردووكیان دانشتووی کهركووكن، بریندارهكهی دیكه به ناوی ڕۆکان عەلی عومەر لەدایک ساڵی بووی ۱۹۸٠.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە کوردستان تیڤی راگەیاند ماوەی دوو رۆژە لە لایەن وەزارەتی ناخۆی عێراقەوە ھێزە ئەمنیەکانی کەرکووک ئاگاداردەکرێتەوە لە سەر ھەرشەکانی داعش بۆ شارەکە و جموجۆڵیان زیادی کردووە و پلانیان ھەیە داخلی کەرکووک بن و کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدهت، بۆیە سەرجەم ھێزە ئەمنیەکانی کەرکووک كراونهته حاڵەتی ئامادە باشیەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.