Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 16:46

تەندروستی چەمچەماڵ: شەش تووشبووی به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونه‌وه‌ گەڕانەوە ماڵەوە

لەئێستادا تەنها 4 چوار تووشبوو لەنەخۆشخانە ماونەتەوە
کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگه‌یاند: شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاش ئەنجامدانی سێ پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەمیان، ئەنجامەکانیان نێگەتیف بوو نەخۆشخانەیان بەجێهێشت.

دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگه‌یاند دوای مانەوەیان بۆ دوو هەفتە لەژێر چاودێری پزیشک و کارمەندانی مەڵبەندی تەندروستی ئاسودەی تایبەت بە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ، شه‌وی رابردوو 6 شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ،کە پێنج ئافرەت و یەک پیاون ئەندامی یەک خێزانن پاش ئەنجامدانی سێ پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەمیان ،کە  خۆشبەختانە دەرکەوت ئەنجامەکانیان نێگەتیف بوو لەنەخۆشییەکە چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە.

ده‌شڵێت: لەئێستادا تەنها 4 چوار تووشبوو لەنەخۆشخانە ماونەتەوە و تەندروستی ئەوانیش جێگیرە و لەژێر چاودێریدان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.