دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و خۆپارێزی ، سریه‌ی به‌رگری كیمیاوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسۆنێكی به‌رگری دژی ئه‌و هێڕشه بایۆلۆژیه ده‌ستپێكردو له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بنكه‌و باره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌ی به ده‌رمانی دژه ڤایرۆش رشاند، كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش به پاڵپشتی چه‌ند كۆمپانیاكی كه‌رتی تایبه‌ت بووه.
له‌مباره‌یه‌وه، سریه‌ی به‌رگری كیمیاوی به (سه‌نته‌ری میدیای پێشمه‌رگه‌ی كوردستان)یان راگه‌یاند: له درێژه‌ی ئه‌و پاڵپشتیه‌ی كه ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان نواندووه، رۆژی رابردوو هه‌رسێ كۆمپانیای ( TIDY، ZARIF، (GFRP خۆبه‌خشانه رێژه‌یه‌ك ده‌رمان و ژماره‌یه‌ك ئامێری رشاندنی دژه ڤایرۆسیان به سریه‌ی كیمیاوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌خشی.
سریەی بەرگری کیمیاوی وەزارەتی پێشمەرگە له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یاندا رایانگه‌یاند ، هەر لەسەرەتای سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم سێ کۆمپانیایە ( TIDY، ZARIF، (GFRP دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بێ هیچ بەرامبەرێک پێشکەشی پێشمەرگەی كوردستان کردووه‌و هەموو کات لەگەڵمان بوون و به‌م هۆیه‌شه‌وه توانیمان هەموو بارەگاو و بنکەو رەبایەکانی پێشمەرگه دەرمان رێژ بکەین.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته خۆبه‌خشانه‌یه‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌دا، سریه‌ی به‌رگری كیمیاوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نن، سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی ئه‌و سێ كۆمپانیایه ده‌كه‌ن و موژده‌یان ده‌ده‌نێ كه، هاوكارییه‌كانی ئه‌وان سوودێكی به‌رهه‌مداری بۆ سه‌لامه‌تی پێشمه‌رگه هه‌بووه‌و خۆشبه‌ختانه تا ئێستا هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك و هیچ باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌بوونه، ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵی و پێزانینه‌و هه‌رگیز ئه‌م هه‌ڵوێسته خۆبه‌خشی و نیشتیمانی و مهردانهییهی ئه‌و كۆمپانیانه له‌بیر ناكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.