وهزارهتى كارهبای ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كهله لەبودجەی داهاتی کارەبای بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ، بەڕی زیتر لە (۱٦۲)ملیۆن بەشی ئینارەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی چەند پرۆژەیەکی ئینارەی جێبەجێ دەکەن.
ئەندازیار دابان عەبدولکەریم لێپرسراوی بەشی ئینارە رایگەیاند : لەسەر بودجەی داهاتی کارەبا چەند پرۆژەیەکی ئینارە ئەنجام دەدرێت کە خۆی دەبینێتەوە لە دانانی ئینارە بۆ شەقامی (دانیاستی) ، گۆڕینی پئکهاتەی روناکی پردی رەئوف بەگ ، راستکردنەوە و چاککردنەوەی ۳٠ ستوونی کارەبا لەشەقامی سەرەکی تاسڵوجە ــسلێمانی.
وتیشی: گڵۆپی ئینارەکانی شەقامی دانیاستی و پردی رەئوف بەگ لە جۆری (LED)ی ۱٥٠ واتی ئەوروپی دەبێت.
کۆی بڕی بودجەی پرۆژەکە (۱٦۲.۳۳٠.٠٠٠) دینار بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.