Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 08:46

ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنى پارتى: ئەو کاتەی لەشکری ڕۆژ بەشداربوون لە تێکشکاندنی دوژمن لە پردێ و سحێلا خەڵکی تر خاکیان دەفرۆشت

ئەو كەسەی لە لیبیا گیراوە دوور و نزیك پەیوەندی بە پارتی و لەشكری رۆژەوە نییە
bapala
کوردستان TV
100%


 سه‌رچاوه‌یه‌ك  له‌ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان لەبارەی گرتنی كەسێكی مورتەزەقە لە لیبیا، كە ماوەی چەند ڕۆژە ژمارەیەك سایت و میدیای كوردی لە هەڵمەتێكی ناڕەوادا بۆ لەكەدار كردنی پارتی و لەشكری قارەمانی ڕۆژ بەكاری دەهێنن، بە هەموو لایەك ڕادەگەیەنین كە:

یەكەم: ئەو كەسەی لە لیبیا گیراوە و بەشێوەیەكی گوماناوی ناسنامەی بۆ داتاشراوە، دوور و نزیك پەیوەندی بە پارتی دیموكراتی كوردستان و لەشكری ڕۆژەوە نییە و هەرگیز تەنانەت بۆ یەك خولەکیش پێشمەرگە نەبووە.

دووەم: ئەو شەڕ و كاولكارییەی لە لیبیا ڕوودەدات دەرهاوێشتەی ململانێی نێودەوڵەتییە و هیچ پەیوەندی بە ئامانج و سیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نییە. شوورەییە كە بۆ لەكەداركردنی ناوی پێشمەرگە و پارتی پەنا بۆ شتێك ببردرێت كە لە بنەڕەتدا هیچ پەیوەندییەكی بە كوردەوە نییە. ئەوە خۆیلەخۆیدا نیشانەی ئیفلاسی سیاسی و ئەخلاقی و فكرییە.

سێیەم: ئەگەر گریمان پڕۆپاگەندەكان لەبارەی ئەو كەسە ڕاست بووایە و پێشمەرگە بووبێت (كە لە بنەڕەتدا هیچ بنەمایەكی نییە)، ئەوە هەموو لایەك زۆر باش دەزانن كە لە مێژووی شۆڕشەكانی كورد ڕووی داوە کەسانێک لەناو شۆڕش بوونە بەڵام ناپاكییان كردووە و لە ڕیزی شۆڕش و پێشمەرگە چوونەتە ڕیزی دوژمن.

چوارەم: ئەو كەسەی لەپێناو پارە بووەتە مورتەزەقە لە لیبیا كارێكی نەشیاوی كردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا ناپاكییەكەی بە هیچ شێوەیەك بەراورد ناكرێت لەگەڵ ناپاكیی فرۆشتنی خاك و خەڵك كە هەندێ تاقم و لایەن لەسەری ڕاهاتوون و دەیانەوێ بە گەورەكردنی بابەتی مورتەزەقەكەی لیبیا پەرێزی خۆیان خاوێن بكەنەوە.

پێنجەم: ئەگەر مەبەست لەم هەڵمەتە و لەكەداركردنی پێشمەرگە سەرقاڵكردنی خەڵك بێ بۆ ئەوەی تاوان و ناپاكییەكانی ئەو لایەن و تاقمە دابپۆشرێت، ئەوە با هەموو لایەك دڵنیا بن بەم ژاوەژاو و ناهەقی و چەواشەكارییە تاوان و ناپاكییەكان هەرگیز بزر نابن و فەرامۆشیش ناكرێن.

شەشەم: لەشكری قارەمانی ڕۆژ بەدەیان شەهیدی لە شەڕی تیرۆیستان داوە. قارەمانانە بەرگری لە خاكی كوردستان كردووە. ئەو كاتەی كە قارەمانانی لەشكری ڕۆژ بەشداربوون لە تێكشكاندنی دوژمن لە پردێ و سحێلا، خەڵكی تر خاكیان دەفرۆشت و مورتەزقەی دوژمن بوون.

حەفتەم: ڕاستییەكان بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەبن و وەك هەمیشەش ڕووڕەشی بۆ چەواشەكاران دەمێنێتەوە.

سەرچاوەیەك لە دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان

١٥ـی ٤ـی ٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.