Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 07:02

ئیدارەی گەرمیان پێشنیاری کارئاسانی زیاتر دەکات

بۆ دانیشتوانی سنوورەکە
کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی لەناوەندی پارێزگاو ئیدارەسەربەخۆکان ئاگادارکردوە لەوەی پێشنیارەکانیان بنێرن بۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا،بۆئەوەی لەقۆناغی داھاتوودا بڕیاری پێویستیان لەبارەوەبدرێت.

ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ كه‌تێیدا هاتووه‌ ،  بەسەرپەرشتی سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەئامادەبوونی ئەندامەکانی کۆبوەوەو گەنگەشەی دواین پێشھاتەکانیکرد.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەکۆبونەوەکەدا ڕاوبۆچونەکان لەبارەی فەراھەمکردنی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان و قۆناغێکیتری ئاسانکاری بۆ دانیشتوانی سنوورەکە یەکخران.

ئەویش بەڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.