پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: پێشنیازی خۆمان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رز كرده‌وه، له‌سه‌ره هاتووچۆی هاووڵاتیان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: وه‌كوو ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌وڵێر دوێنی كۆبووینه‌وه و به‌له‌به‌ر چاو گرتنی باری ئابووری و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و دۆخی كرێكار و كاسبكار له‌دوای دوای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، وه‌ك سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم، پێشنیازی خۆمان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رز كرده‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: دوای دیراسه‌كردنی، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌باره‌ی ئاسانكاری هاتووچۆ و رێكخستنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی بازار، بڕیار ده‌رده‌كات.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: سبه‌ی پێنجشه‌مه ورده‌كارییه‌كان بۆ خه‌ڵك راده‌گه‌یه‌نین.
پارێزگاری هه‌ولێر رایشگه‌یاند: ئێمه ته‌ندروستی هاووڵاتیانی خۆمان زۆر گرنگه ده‌مانه‌وێت له‌م په‌تایه به كه‌مترین زیان لێ ده‌ربچین، له‌راستیدا كار‌و كاسبی هاووڵاتیان راوه‌ستاوه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌مه باش بزانن كه ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.