Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 16:46

وەزارەتی پێشمەرگە: پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان، ئەرکی هێزەکانی پێشمەرگەیە

راگەیندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت ناردنی فەوجێکی لیوای 7 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە  بۆ (زینوی وەرتێ) بڵاوكرده‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
 
ناردنی فەوجێکی لیوای 7 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ (زینوی وەرتێ) رێککارێکی کاتی بوو،  لەسەر داوای لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆنا،  پاڵپشت بە بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم.

لەبارەی پرسی (زینوی وەرتێ) حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، بە پێی یاسا و رێنمایە کارپێکراوەکان، ماف و دەسەڵاتی تەواوی ئەوەیان هەیە بۆ هەر ناوچەو جێگەیەکی سنووری هەرێم، جوڵە و جێگۆڕکێ بەهێزەکانی پێشمەرگە بکەن، دەخوازین هیچ تەفسیرێکی سیاسیی هەڵە بۆ ئەو بابەتە نەکرێت.

پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان، ئەرکی هێزەکانی پێشمەرگەیەو لەئێستاشدا لەبەرامبەر باری ناهەمواری خەڵک و میللەتەکەمان،  پێویست دەکات هەمووان بەگیانی لێپرسراوێتی و لەخۆبردووییەوە هەنگاو بنێین بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە.
 بەداخەوە، ناکرێ لەئەنجامی بێ متمانەیی لایەنەکان و گەورە کردنی بابەتگەلێکی بچووک میللەتەکەمان زیان و باجی قورس بدات.

وەک هەمیشە، هەوڵەکانمان خستۆتەگەڕ بۆ خاوکردنەوەی دۆخەکە و بەردەوامیش دەبین، کە هەنگاوەکانمان بەشێک دەبێت لەچارەسەر، نەک تەشەنەسەندنی زیاتری کێشەکە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٥ی نیسانی ٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.