Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 15:07

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: له‌ 24 کاتژمێری رابردوو یه‌ک که‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه‌

پیاوێكی تەمەن 22 ساڵانه‌، بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوووە
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی نیسانی 2020  ڕاگەیاندراوی ژمارە (51) بڵاوكرده‌وه‌، دەرەنجام یەك تووشبووی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارکراوه‌.

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٧٤٦٦) هاووڵاتی بوون لە (٣٠) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١١٤١) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٣٨١) لە هەولێر، (٢٢) لە سلێمانی، (٧٢٠) لە دهۆك، (١٨) لە ڕاپەرین، وە (٦٣٢٥) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٨٠) هاووڵاتی.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٧٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤٢٧) هەولێر، (٤٤٢) سلێمانی، (٣٠٨) دهۆك. دەرەنجام یەك تووشبووی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارکرا

• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٢٢) ساڵ کە دانیشتووی شاری سلێمانیە، بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوووە.

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٢) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (١٩٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.