دوو تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی هەڵەبجە لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکران.
دەرەنجامی نوێ ...
وەزارەتی تەندروستی حكوومهتی ههرێم بڵاویكردهوه لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی هەڵەبجە لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکران، دوو کچی تەمەن (14) و (18) ساڵ، بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون کە دایکیانە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەن.
ژمارەی تووشبووان لە پارێزگا هەڵەبجە گەیشتە 22 تووشبوو کە 8 تووشبوو چاکبووینەوە و گەڕاینەوە ماڵەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.