سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە عەبدوللا عەلی بەرێوەبەری پێشووی ئاسایشی هەولێر و تێکۆشەری دیاری شاری هەولێر کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی .
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/4/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسە و سەرەخۆشیی لە عەبدوللا عەلی بەرێوەبەری پێشووی ئاسایشی هەولێر و تێکۆشەری دیاری شاری هەولێر کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی .
لەو پەیوەندییەدا سەرۆکی حکومەت هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن دایکی خوالێخۆشبوویان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی کەسو کاریان بدات.
خاتوو بەدیعە حەسەن ئافرەتێکی خۆراگر و تێکۆشەری گەلەکەمان بووە و خێزانی شەهید و دایکی سێ شەهیدە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.