١٥٧ ھاووڵاتی، ئێوارەی ئەمڕۆ بە گەشتێكی راستەوخۆ گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر.
لەسەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەڕێمی كوردستان، ١٥٧ ھاووڵاتیی ھەرێمی كوردستان كە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە عەمانی پایتەختی ئوردن گیریان خواردبوو، بۆ ھەرێمی كوردستان گەڕێندرانەوە.
پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو ھاووڵاتیانە بە ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو.
ئەو ١٥٧ ھاووڵاتییە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە گەشتێكی راستەوخۆ گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و لەبەر رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی ١٤ رۆژ كەرەنتین دەكرێن.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٥ نیسانی ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.