بەهۆی لافاوو باران بارین چەندین مین و پارچە تەقەمەنی کۆنی سەردەمی بەعس دەرکەوتون، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر لهنێوی بردن.
بەڕێوەبەری بەشی چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند دوای ئەوەی بەهۆی لافاوو باران بارین چەندین مین و پارچە تەقەمەنی کۆنی سەردەمی بەعس دەرکەوتون و لەکاتی کارکردنی هاووڵاتیان لەنیو کێڵگەکانیان و دەوروبەری گوندەکان دۆزراونەوە دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیان ئاگادارکراینەوە بە هەبوونی چەند مین و پارچە تەقەمەنی.
لەسەر فەرمانی بەرێوەبەری گشتی کاروباری مین/هەولێر دەست بەجێ تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەکان. لەبەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر گهیشتنه شوێنهكه لەهەرسێ گوندی، ماوەتاو ، قەڵێتان، نزاری، سەر بەدەڤەری سیدەکان (6)مین و چەندین پارچە تەقەمەنی جۆراو جۆر لەناوبرا.
موخلیس شەریف بەڕێوەبەری چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر به کوردستان تیڤی راگهیاند: بەهۆی داگیرکاریەکانی ڕژێمی بەعس و شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران دەیان هەزاران مەتر دووجار خاکی ناوچەکە بەمین و پاشماوەی تەقەمەنیەکان پیسبووە و سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین لەهەرێمی کوردستان بۆ پاککردنەوەی کێلگە مینەکان، بەڵام هێشتا ساڵانە هاووڵاتیان بەهۆی بەرکەوتنی منی و تەقەمەنیەکان دەبنە قوربانی و لەئێستاشدا کە وەرزی بە هارو هاووڵاتیان بۆ کاری ڕۆژانەو هێنانی گژوگیای بەهاری دهچنە چیاو نیو کێگەکان و ئەو شوێنانەی پاشماوەی مین و تەقەمەنیەکانی لێیە بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەکەن هۆشیاری مەترسیەکانی مین و پاشماوەکان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.