نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی 33یه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵی خۆشناوه‌تی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی نه‌مری کیمیابارانی بالیسان، شێخ وه‌سانان و دۆڵی خۆشناوه‌تی که به‌رله ٣٣ ساڵ له ١٩٨٧/٤/١٦ بوونه قوربانیی ده‌سپێکی تاوانه‌کانی کیمیابارانی به‌عس له کوردستان.
سه‌رۆكی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاندووه: به ڕێز و شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه، سڵاو له خێزان و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.