وەزارەتی ناوخۆ قەدەخەی هاتووچۆی درێژکردەوە و رایدەگەیێنێت، لە 18ی نیسانەوە رێگەپێدانی ئەلکترۆنی بۆ هاتووچۆی نێوان شارەکان دەکرێتەوە.
هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە داوای بکەن.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە "رێگەپێدان لەنێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و لەناو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەپێی سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی دەبێت کە لەسەر وێبسایتی وەزارەتی ناوخۆ بە ناونیشانی moi.gov.krd دانراوە، هاوڵاتی دەتوانێت لە حاڵەتی زۆر پێویست داوای رێگەپێدان بکات بەپێی ئەو رێنماییانەی کە لەو سیستەمە دیاریکراوە، ئەم سیستەمە لە 18ی نیسانی 2020 کارادەبێت".
هاوکات وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا قەدەخەی هاتووچۆ بۆ ماوەی یەک هەفتەی دیکە درێژبکرێتەوە و تاوەکو 23-4-2020 هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە قەدەخە دەبێت.
لە 14ی ئادارەوە بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەخەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان راگەیێندراوە و چەند جارێک درێژکراوەتەوە.
لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 335 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 227 کەسیان چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ئێستاش 104 کەس ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.
بریارێکى نوێ سهبارهت به قهدهغهى هاتووچۆ ..
وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان قهدهغهی هاتوچۆی تا 23ی 4 درێژ كردهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.