وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان چەند شوێنێک دەکرێنەوە لە نێویاندا بنکە تەندروستییەکان کە بۆ خزمەتگوزاریی سەرەتایی دەبن.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "حکومەتی عێراق پارەی بۆ هەڵەبجە تەرخان نەکردووە و 500 ملیۆن دینار لە بەشە بودجەی دیوانی وەزارەتمان بە هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەدەین".
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد "عێراق سێ ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە".
د. سامان بەرزنجی باسی لەوەش کرد، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هاوکاریی پزیشکی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە.
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێشتا مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ماون، دەشڵێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستانی ته‌رخان كردوه راده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرا كه بڕه‌كه‌ی 3 ملیار و 500 ملیۆن دیناره، بەڵام "پشکی هەڵەبجەی تیانیە".
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا رێكاری پێویست هه‌نگاو به هه‌نگاو گیراونه‌ته‌به‌ر، ئه‌وه‌ش رێگربووه له ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه كه تا راده‌یه‌كی باش نه‌خۆشیه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵه و له‌ده‌ست ده‌رنه‌چووه، تا ئێستا ڤایرۆسه‌كه و سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه و به‌ركه‌وته هه‌یه".
ئاماژەی بەوەشکرد، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڕێكی باش ده‌رمان و پێداویستی راده‌ستی هه‌رێمی كوردستان كردوه بۆ چاره‌سه‌ری و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێشتریش پێداویستی و تێستی كۆرۆنای پێشكه‌شی هه‌رێم كردووه، به‌ڵام هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌داوه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
وەزیری تەندروستی باسی لەوەشکرد، "ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوە بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرابوو، بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك یه‌ك ملیار دینارە، 500 ملیۆن دیناریش بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق هیچ پاره‌یه‌كی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دانه‌ناوه، بۆیه له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و به‌شه بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ پاڵپشتی هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان ته‌رخان كرا و به‌سه‌ریان دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مڕۆش ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی گه‌یشته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی".
وتیشی، پیشتریش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوجار بودجه‌ی پێویست بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخان كراوه، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تیش بۆ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ته‌رخان كرا.
وەزیری تەندروستی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی ده‌ستیكرد به كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئه‌و بارودۆخه به‌تایبه‌ت بۆ خۆراك و ده‌رمان، ئه‌و پاره‌یه به‌گوێره‌ی رێژه‌ی به‌شداربوان ئه‌و بودجه‌یه ده‌خرێته خزمه‌تی هاوڵاتیان.
روونیشیکردەوە، پڕۆسه‌ی كه‌ره‌نتینكردن و به‌دواداچون بۆ دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان و پشكنین به‌رده‌وامه و بڕیاریانداوە چه‌ند خزمه‌تگوزاره‌یه‌كی پێویست به قۆناغ بكرێته‌وه، به ره‌چاوكردنی رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان ئه‌وانیش كوتانی منداڵان و چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان و چه‌ند خزمه‌تگوزاری دیكه.
وەزیری تەندروستی لەبارەی ئاماری توشبوانەوە وتی، "بەپێی ئامارەکان 335 حاڵەتى توشبون تا ئەمڕۆ تۆماکراون، کۆی پشکنینیش 23 هەزار و 725 پشکنین ئەنجامدراوە، رۆژى 5ى نیسان زۆرترین توشبو تۆمارکراوە کە 44 حالەت بووە، ئەوەش بۆمان دەردەخات کە قەدەغەى هاتوچۆ و کەرەنتینکردن کاریگەرى خۆی هەبووە".
باسی لەوەشکرد، توشبوەکان زیاتر ئەوانەن کە بەرکەوتەکانن کە ژمارەیان 260 کەس بوە و ئەوانى دیکەش گەشتیار بونە، زۆربەی توشبوان ئافرەتى ماڵەوەن و کارمەندان و پزیشکانیش 12 حاڵەتیان تێدا تۆماکراوە ، 87%ى توشبوان حاڵەتەکانیان تیادا دیارنییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.