Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 02:05

ژووری ئۆپراسیۆنی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی کۆرۆنا لە هەولێر ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد

لە هەولێر بڕیاری کردنەوەی هەندێ لە شوێنەکان دەدرێت
کوردستان TV
100%

 ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر رایگه‌یاند، لە کاتژمێر 6ی بەیانی تاوەکو 6ی ئێوارە بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان چەند شوێنێک دەکرێنەوە، لەنێویاندا مارکێت، نانەواخانە، سەمونخانە، گۆشتفرۆش و سەوزەفرۆشەکان هەن.
 
بەپێی نووسراوی ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر فرۆشگەکانی شیرەمەنی و چەرەزات بە دیلیڤەری و لە دەرەوەی سنووری شەقامی 30ی مەتری بەپێی مەرجە تەندروستییەکان دەکرێنەوە.

ئەو شوێنانەی کە لە هەولێر دەکرێنەوە بەم شێوەیەن:

1- کردنەوەی مارکێت، نانەواخانە، سەمونخانە، گۆشتفرۆش و سەوزەفرۆش.
2- کردنەوەی چێشتخانە، شیرنەمەنی و چەرەزات بە دیلیڤەری و بەپێی مەرجە تەندروستییەکان/لە دەرەوەی سنووری شەقامی 30 مەتری.
3- ئۆتۆمبێلی دابەشکردنی غازی ماڵان، تەنکەری زێراب و ئاوەڕۆی پیسیی ماڵان.
4- ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی ماست و بەروبوومە شیرییەکان.
5- کردنەوەی رۆنگۆڕ و پەنچەرچی و شەریکاتی (صیانەی) ئۆتۆمبێل لە رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە، جگە لە ناوچە پیشەسازییەکان کە بۆیان نییە کراوەبن.
6- کردنەوەی کارگەکان و پرۆژەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و بیناسازی بە مەرجی نەبوونی هیچ گردبوونەوەیەک لەکاتی کارکردندا، بەپێی مەرجە تەندروستییەکان.
7- کرانەوەی سەرتاشخانەی پیاوان بەمەرجێک، چوار کەس زیاتر لە ژوورەوە نەبن بە سەرتاشەکەوە.
8- هەڵگرانی مۆڵەتی فەرمیی کشتوکاڵ (بنەتۆو، قڕکەر، پەین، ئالیکفرۆش و شوێنەکانیان).
9- ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گواستنەوەی دەرمانی کۆگاکان بۆ دەرمانخانەکان.
10- ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی کەلوپەلی خۆراک و کەرەستەی پاککەرەوە بۆ مارکێتەکان، بەپێی مەرجە تەندروستییەکان.
11- کردنەوەی نۆرینگەکانی ڤێتەرنەری بەپێی مەرجە تەندروستییەکان.
12- گۆشتگە کراوە دەبێ و ئۆتۆمبێلی بارکردنی گۆشتی گۆشتگەش رێگەپێدراوە.
 13- کۆمپانیاکانی گەیاندنی دیلیڤەری و پۆست.
14- سەربڕخانەی مریشک لە پێنج ئۆتۆمبێل زیاتر رێگەیان پێنادرێت، بەمەرجی پشتگیریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەریی پارێزگای هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.