وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە دوو حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:-
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، ئافرەتکی تەمەن 21 ساڵ بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە و پیاوێکی تەمەن 25 ساڵ کە پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵات (قوبرس) کردووە، هەردووکیان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی
16 نیسان ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.