هه‌رچه‌نده له يه‌كه‌ى چاودێرى چڕدا بوون به‌هۆى تووشبوونيان به ڤايرۆسى كۆڕۆنا، ژن و مێردێكى به‌ساڵاچوو توانييان يادى 50 ساڵه‌ى هاوسهرگيرييان بكه‌نه‌وه.
ميديا نێوخۆييهكانى ئيتاڵيا وێنه‌ى جانكارلۆى ته‌مه‌ن 73 ساڵ و ساندراى ته‌مه‌ن 71 ساڵى هاوسه‌ريان بڵاوكرده‌وه كه له ئاهه‌نگێكى ساكاردا به‌بۆنه‌ى يادى په‌نجا ساڵه‌ى هاوسهرگيرييان له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى هه‌رێمى ماركى له رۆژهه‌ڵاتى ئيتاڵيا ده‌ستى يهكتريان گرتووه.
په‌رستارێكى نه‌خۆشخانه‌كه به‌ناوى رۆبێرتا فێرتى گوتى: "زانياريم هه‌بوو كه يادى هاوسهرگيريى ئه‌و دوو بهساڵاچووهيه، بۆيه له‌گه‌ڵ هاوكارانم له تيمى پزيشكيى نه‌خۆشخانه، هه‌وڵم دا ئاهه‌نگێكى بچووكيان له روواڵه‌ت و گه‌وره له واتادا بۆ رێك بخه‌ين".
ئه‌م ئاهه‌نگه بچووكه ته‌نها 10 خوله‌كى خاياند و تيمى پزيشكيى 50 مۆمى بچووكيان له‌سه‌ر كێكێكى بچووك دوور له‌و دوو هاوسه‌ره دانا بۆ پاراستنى ته‌ندروستييان.
سه‌رۆكى يه‌كه‌ى چاودێرى چڕ له نه‌خۆشخانه‌كه خاتوو، لوسيسانا كۆلا له‌م باره‌يه‌وه گوتى: "ئه‌م چه‌ند خوله‌كه بارته‌قاى هه‌موو ئه‌و قوربانييانه بوو كه تيمى پزيشكيى له ماوه‌ى رۆژه دژواره‌كاندا دابوويان".
ژيَدةر / Kurdistan CT
خۆشه‌ویستى له ناوه‌ندى چاودێرى چڕدا..
توانييان يادى 50 ساڵه‌ى هاوسهرگيرييان بكه‌نه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.