رێبەری رەوتی سەدر سەرۆكی ئەمریكا تۆمەتباردەکات بەوەی بابەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای بە سیاسی کردووە و بۆ رکابەری دژەکانی بەکاریدەهێنێت، راشیگه‌یاند تره‌مپ یاری به چاره‌نووسی گه‌لان ده‌كات و ته‌ندروستی دانیشتووانی وڵاته‌كه‌ی به‌لا‌وه گرنگ نییه.
موقتەدا سەدر لە تویتێكیدا تره‌مپ به بازرگانی جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژی گه‌لان تۆمه‌تبار ده‌كات ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بابه‌تی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆ دژایه‌تیكردنی دوژمنه‌كانی به‌كارده‌هێنێت.
بە گوتەی سەدر سەرۆکی ئەمریکا بێتوانایە لە ئیدارەدانی قەیرانەکە و ئۆباڵی شكسته‌كانی خستۆته ئه‌ستۆی چین و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
هاوكات رێبەری رەوتی سەدر داوا لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەكات رۆڵی خۆی بگێڕێت و كاراتر بێت و هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ ئەو وڵاتانە بكات كە چارەنووسی جیهانیان لە بازرگانی و قوماركردن بەلاوە گرینگترە.
ئەم قسانه‌ی موقته‌دا سه‌در لەکاتێکدایه بەهۆی شێوازی مامەڵەكردنی لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سێشەممەی رابردوو دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا هاوكارییەكانی بۆ رێكخراوی تەندروستیی جیهانی هەڵپەسارد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.