Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 00:06

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی پارەی بەخشراو بە کەمپینی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رادەگەیەنێت

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی راگه‌یاند، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌خشراوه‌. 

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دا هاتووه‌ لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی کۆمەك و هاوکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین) بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و بەخشینی راگەیاند.

بڕی ئەو پارەیەی تا ئێستا بە کەمپینەکە بەخشراوە، بریتییە لە  20 ملیۆن و 875 هه‌زار و 368 دۆلار (بە پێی لیستی هاوپێچ) کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە: بڕی بەخشینەکان لە پارێزگای هەولێر: 15 ملیۆن و 716 هه‌زار و 181 دۆلار، رێژه‌كه‌ی 76%.

بڕی بەخشینەکان لە پارێزگای دهۆك: 2 ملیۆن و 975 هەزار و 145 دۆلار، رێژه‌كه‌ی 14%.

بڕی بەخشینەکان لە پارێزگای سلێمانی: 2 ملیۆن و 116 هەزار و 074 دۆلار ، رێژه‌كه‌ی 10%.

کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینەوه:بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب: 493 بانکی ئەهلی ئارتی (RT) ژمارەی حیساب: 47186 بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن: 

07705590001
07501751911

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.