شاندێكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌خت.
شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی "حه‌سه‌ن كه‌عبی" جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
دوای كۆبووهنهشیان له‌گه‌ل وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌ریمی كوردستان، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
له سه‌ره‌تادا له‌باره‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌وه، دكتۆر سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، رایگه‌یاند: پەیوەندیمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق زۆر باشە و گوتیشی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
له‌لای خۆشیه‌وه حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكی شاندی باڵای شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنفڕانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێز له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی هه‌یه و به‌خۆشحاڵییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم له گرتنه به‌ری رێوشوێنی پێویست و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا سه‌ركه‌وتوو بووه.
وتیشی له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه پێداویستی پزیشكیمان بۆ ھەرێمی كوردستان ناردووە هاوكات حكوومەتی عێراق بڕێك پارە بە ھاووڵاتییان دەدات كه ئه‌م هاوكارییه هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا حه‌سه‌ن كه‌عبی سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد بۆ ئه‌و رێكاره سه‌ركه‌وتووانه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا ئه‌نجامیانداوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.