Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 09:01

وەزیری تەندروستی بەرازیل لەکارەکەی دوورخرایه‌وه‌

لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا
وەزیری تەندروستی بەرازیل
کوردستان TV
100%

سەرۆکی بەرازیل لەسەر ناکۆکییەکانیان لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەی لەکارەکەی دوورخستەوە.

جاییر بۆڵسنارۆ، سەرۆکی بەرازیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دوورخستنەوەی لویز ماندێتای، وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەی لەکارەکەی رایگەیاند.

بۆڵسنارۆ لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەدا، ئەو هیچ رەخنەیەک لە وەزیری تەندروستی ناگرێت، چونکە ئەو وەک پزیشکێک بیری کردووەتەوە و ئەوەی کردووە کە لەسەری بووە، بەڵام ئەمە بۆ وڵاتەکەی باش نییە و چارەسەر نییە.

بۆڵسنارۆ وەک پەتایەکی ئاسایی سەیری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و دەڵێت، ئەوەی هەڕەشەیە لەسەر ژیانی خەڵکی ئێمە کۆرۆنا نییە، بەڵکو هەژاری و بێکارییە، بۆیە نابێت ژیان بوەستێنن و خەڵک لەکارەکانیان دووربکەونەوە.

لە بەرامبەردا لویز ماندێتای، وەزیری تەندروستی بەرازیل بۆچوونی وایە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشەیەکی جیدیە بۆ سەر خەڵکی وڵاتەکەی، دەبێت قەدەخەی هاتووچۆ و باری نائاسایی لە سەرتاسەری بەرازیل رابگەیێندرێت، ئەمەش خاڵی ناکۆکی بوو لەگەڵ بۆڵسنارۆی سەرۆکی وڵاتەکەی، کە هەر ئەم ناکۆکیانەش بوو وایکرد لەلایەن بۆڵسنارۆ لەکارەکەی دووربخرێتەوە. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.